Categories
Uncategorized

Blocks (ku)

 دووهەمین رێپێوانی ئینترناسیونالیستی کوییرەکان لە برلین

پلاتفۆڕمی کوردیی کراوەیە بۆ هەموو کوێێرەکانی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەن و لە ڕێپێوانی شانازی بەرلین بەشدار دەبن .

ئێمە دەمانەوێت بەگەرمی پێشوازی لەهەمووتان بکەین بەشداربن لە پلاتفۆڕمەکەمان ، لەوێ پێکەوە دەبین و دەوەستینەوە دژی پەسەندنەکردنی جیاوازییەکان و دژە هاوڕەگەزخوازەکان و داگیرکەرانی بیرو هۆشی ئازادی ، هاواردەکەین و دەڵێین « ئەوانەی مێژووی خۆیان نازانن ، ناتوانن بەڕێگای داهاتوودا بڕۆن » .

لەسەر بلۆکی کوێێرەکانی کورد ئاڵای شانازی پەلکەزێڕینە و هێماو ئاڵای کوردی دەشەکێنینەوە ، وەک بەشێک لە کەلتووری زەماوەند و پیشاندانی شانازیی ، دەهۆڵی کوردەواری لەسەر پلاتفۆڕمەکەمان دەنگی دەبێت ، ئەگەر ئێوەی بەشداربوو هەر ئامێرێکی دیکەی وەک دهۆڵ یان ئامێرە فوو دارەکانتان هەیە دەتوانن لەگەڵ خۆتان بیهێنن و پێکەوە ئاواز و سەمای کوردەواری دەچڕین و شانازییەکانمان پیشان جیهان دەدەین ، پێکەوە گۆڤەندی کوردەواری دەکەین کە هێمای ژیان و بەرگریمانە ..

بەرخودان ژیانە ..
ژن ، کوێێر ، ژیان ، ئازادی ..
ئێمە مرۆڤین ، کوێێرین
ئێمە هەرگیز ناترسین…